فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری کەرکوک و دیالە کۆدەبنەوە

04/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سبەینێ فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری کەرکوک و دیالە کۆدەبنەوە و پلانی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە دژی تیرۆرستانی داعش دادەڕێژن.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز رایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە ناوچەکانی کەرکوک و دیالە و فەرماندەیی میحوەرەکانی پێشمەرگە لەو سنورانە لەگەڵ یەکەکانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبنەوە و پلان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە دژی تیرۆرستانی داعش لە سنورری ھەردوو پارێزگاکە دادەڕێژن.