دەنگی تەقینەوەیەک لە شاری نەتەنزی ئێران بیسترا

04/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز بیسترا و میدیاکانی ئێرانیش زانیاری جیاواز لەبارەی تەقینەوەکە دەخەنەڕوو، میدیای فەرمی وڵاتەکەش دەڵێت، تەقینەوەکە تاقیکردنەوەی موشەکی "دژە کردەوەی خێرا" بووە بۆ ئەگەری ھێرشی دوژمن.

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ھێرشکراوەتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتایبەت وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز و بەشێکی زۆر لە ئامێرەکانی لە کارکەوتن، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی ھێرشەکان.


ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ خولی حەوتەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لە ڤییەننا بەبێ ئەنجام کۆتایی ھات و وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێن، ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدات.