کاروانێکی تری کۆچبەرانی بێلاڕوس گەیشتە فرۆکەخانەی ھەولێر
کوردسات نیوز
کاروانێکی تری کۆچبەرانی سنوری نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا کە ژمارەیان ٤١٩ کۆچبەرە لە رێگەی ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێرو بەغداد گەڕانەوە.
حەوتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردوە و ژمارەیان ٤١٩ کۆچبەرە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھەولێرەوە گەڕانەوە.
بەپێی زانیارییەکان ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین بەردەوامە.
|