کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە بێلاروسەوە بەردەوام دەبێت

04/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ھەڵمەتەکانی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە بێلاروسەوە بەردەوام دەبێت و تا ئێستاش زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ کەسیان گەڕاندووەتەوە.

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراق لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا کۆتایی نەھاتووە و بەردەوام دەبن لە گەڕاندنەوەیان، تا ئێستاش سەرکەوتووبوون لە گەڕاندنەوەی زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ کەس کە زۆرینەیان کوردن.


وتیشی، زانیارییان نییە لە بارەی ئەو کۆچبەرانەی تا ئێستا لە سنورەکانی بێلاروس ماونەتەوە، چونکە زۆرینەیان بە نایاسایی لە تورکیاوە کۆچیان کردووە، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەریان و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.