ئەمریکا بڕیاریدا ماوەی لێبوردنی عێراق لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە درێژ بکاتەوە

04/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیدارەی ئەمریکا بڕیاریدا ماوەی لێبوردنی عێراق لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە دێژ بکاتەوە.

بە پێی بڕیارەکە، بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژی تر ڕێگە بە عێراق دەدرێت کارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە بکات بە بێ ئەوەی ڕووبەڕووی ھیچ سزایەک ببێتەوە، ھۆکاری بڕیارەکەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە عێراق شکستی ھێناوە لەوەی لە بەرھەمھێنانی کارەبادا پشت بە خۆی ببەستێت.


لە دابینکردنی کارەبادا، عێراق تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە ئێران دەبەستێت، بۆیە تا ئێستا چەند جارێک ئەمریکا ماوەی لێبوردنی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە درێژ کردووەتەوە، لە ئێستاشدا عێراق دانوستانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی سعودیە دەستپێکردووە بۆ ئەوەی تۆڕی کارەبا بە سیستمی کارەبای کەنداوەوە ببەستێتەوە.