ئیماڕات گرێبەستێکی بۆ کڕینی ٨٠ فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ لەگەڵ فەڕەنسا ئیمزا کرد

03/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیماڕات بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی گرێبەستێکی مێژوویی لەگەڵ فەڕەنسا دەکات، کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاند، ئیماڕات گرێبەستێکی بۆ کڕینی ٨٠ فڕۆکەی جەنگی جۆری "ڕافاڵ" و ١٢ ھێلیکۆپتەری جەنگی جۆری "کاراکاڵ" لەگەڵ فەڕەنسا ئیمزا کردووە.

لای خۆشییەوە "فلۆرانس بارلی" وەزیری جەنگی فەڕەنسا دەڵێت، ئەو گرێبەستە مێژووییە و نرخەکەی ١٨ ملیار دۆلارە.


ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستە دوای سەردانەکەی "ئیمانویڵ ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا دێت بۆ دوبەی کە تیایدا لەگەڵ "شێخ محەمەد بن زاید" شازادەی جێنشینی ئیماڕات کۆبووەوە.


بڕیاریشە ساڵی ٢٠٢٤ فەڕەنسا دەست بە دروستکردنی ئەو فڕۆکانە بکات و ساڵی ٢٠٢٧ فڕۆکە جەنگییەکان ڕادەستی ئیماڕات بکات.