نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست لە چوار مانگی ڕابردوو دابەزی
کوردسات نیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بۆ کەمترین ئاست لە چوار مانگی ڕابردوودا دابەزی.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان سێ دۆلاری دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٠ سەنت ماماڵەی پێوەکرا، ئەمەش کەمترین نرخی نەوتە لە ٢٣ی ئابی ئەمساڵەوە تۆمار کرابێت.
ھۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا بە ناوی ئۆمیکرۆن و دەنگۆکان لە بارەی بازاڕی نەوت و ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس.
|