چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان میوانداری سەدر دەکات

02/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر دەبێتە میوانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان .

ھیشام روکابی بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی مالیکی لە تویتەر بڵاویکردەوە، سەدر لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانەوە میوانداری دەکرێت و ھیچ زانیارییەکی تری نەخستووەتەڕوو.


بەشێک لە سەرچاوەکانی ھەواڵیش رایانگەیاندووە، سەدر داوای لە سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا کردووە کە لە نەجەف کۆببنەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دادەنرێت.