وەفدی ئەمریکا و تاڵیبان لە دەوحە کۆبوونەوە

01/12/2021
تاڵیبان ئەمریکا ئەفغانستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە تاڵیبان دەکات پابەند بێت بەوەی ھیچ لایەنێک لە خاکی ئەفغانستانەوە نەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەفدی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی "توماس ویست" نێردەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لەگەڵ وەفدی تاڵیبان لە "دەوحە" کۆبوونەتەوە، لەو کۆبوونەوەیە لێپرسراوانی ئەمریکا نیگەرانییان گەیاندۆتە نوێنەرانی تاڵیبان لە بوونی تیرۆریستانی داعش و قاعیدە لە "ئەفغانستان" و داواشیان کرد "تاڵیبان" پابەند بێت بەوەی ھیچ لایەنێک لە خاکی ئەفغانستانەوە نەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر، ھەروەھا پابەند بێت بە سیاسەتی لێبوردنی گشتی و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتێکی گشتگیر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە لەوەی "واشنتۆن" نایەوێت سزاکانی کاریگەری لەسەر مەدەنییەکان ھەبێت و بەردەوام دەبن لە پێشکەش کردنی ھاوکاری مرۆیی بۆیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی.