رەشەبایەكی بەهێز لە توركیا قوربانی لێكەوتەوە

29/11/2021
رەشەبا توركیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رەشەبایەكی بەهێز زیانێكی گەورەی گەیاندووە بە چەند شارێكی توركیا و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

والی ئیسانبۆل لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە ، رەشەبایەكی بەهێز شاری ئیستانبۆل وبورسا و ئیزمیر و كۆجائەلی و چەند ناوچەیەك گرتووتەوە و بە پێی ئەنجامی سەرەتایی تا ئێستا پێنچ كەس لە ئیستانبۆل و زۆنگولداك گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەكی زۆر بریندارهەیە و زیانێکی زۆری ماددی هەبووە.

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی توركیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە ، خێرایی رەشەباكە لە نێوان ١٠٠ بۆ١٣٠ كیلومەتر لە سەعاتێكدا بووە.