ھاوپەیمانی فەتح بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی بە دوور نازانێت

29/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوپەیمانی فەتح بایکۆتکردنی پڕۆسەی سیاسی بەدوور نازانێت و عەسائیب ئەھل حەقیش دەڵێت ھەڵبژاردن ھۆکاری کێشەکانی ئەم دواییەی عێراقە.

مەحمود حەیانی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان یەکدەنگن و بایکۆتکردنی پڕۆسەی سیاسیش پەیوەستە بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەوە، بەڵام بژاردەیەکی بەردەمیانە و بەدووری نازانن. 


وتیشی، لە رۆژانی داھاتوودا چەندین پێشھات دێنە ئاراوە و چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامەکانن.


قەیس خەزعەلی سەرکردەی "عەسائیب ئەھل حەق"یش دەڵێت، ھەڵبژاردن ھۆکاری کێشەکانی ئەم دواییەی عێراقە و ھۆشداریدا لە خراپتربوونی رەوشەکە. 


وتیشی، چەند گروپێک کۆنترۆڵی ناوەندەکانی ھەڵبژاردنیان کردوە و چاودێری قەوارە سیاسییەکانیان دەرکرد.

راشیگەیاند، گومانی ھەیە لە سیناریۆی حکومەت لەبارەی ھەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە جارێک دەوترێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان  بووە و جارێکیش دەڵێن بە مووشەک بووە.