ئەمریکا سزاکانی سەر سوریا دەگۆرێت

25/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، گۆڕانگاری لە سزاکانی سەر سوریادا کراوە بە ئامانجی رێگەدان بە رێکخراوە ناحکومییە تاکو بتوانین ھاوکاری زیاتر بگەینە ھاوڵاتیانی سوریا.

رێکخراوە ناحکومییەکان بەھۆی ئەو بریارەی گەنجینەی ئەمریکاوە دەتوانن مامەڵە لەگەڵ رێکخراوە حکومییەکان ئەو وڵاتە بکەن و وەبەرھێنانی زیاتری تێدا بکەن و ھەوڵی بردنە دەرەوەی چەندین شتومەکی سوری بدەن کە ئەوەش دەبێتە سەرچاوەیەکی بژێوی زۆر باش بۆ ئەو ھاوڵاتیانە و کەمکردنەوەی نەھامەتییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە.


ئیدارەی پێشوی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ سزایەکی زۆر قورسی بەسەر سوریادا سەپاند بەو ئامانجەی ئەو وڵاتە بگەرێتەوە بۆ دانوستانەکان و کۆتایی بھێنرێت بە شەری چەند ساڵەی ئەو وڵاتە.