کوڕەکەی قەزافی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دوورخرایەوە

25/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەیفولئیسلام قەزافی کوڕەکەی موعەمەر قەزافی لە کاندید بوون بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دووخرایەوە.

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە لیبیا رایگەیاند، لە کۆی ٧٣ کەس کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا، ٢٥ کەس دوور خراونەتەوە، کە یەکێکیان "سەیفولئیسلام قەزافی" کوڕی "موعەمەر قەزافی"یە، ھۆکارەکەشی گەڕێندرایەوە بۆ ئەوەی لە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان داواکراوە و مەرجەکانی بۆ سەرۆکایەتی لیبیا تێدا نییە.


ھاوکات کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی لیبیا کاندیدبوونی "عەبدولحەمید دەبیبە" و "خەلیفە حەفتەر"ی قبوڵ کردووە. 


بڕیاریشە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا لە مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای قبوڵکردنی ئەنجامەکان دەکات.