تۆڕی رووناکی شەقامی سالم نۆژەن دەکرێتەوە

25/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قۆناغی دووەمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی رووناکی شەقامی سالم لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە،لەسەر بودجەی داھاتی ٨٪ کارەبا بە بڕی ١٧٧ ملیۆن دینار قۆناغی دووەمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆری رووناکی شەقامی سالم لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.


ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەکە بریتیە نۆژەنکردنەوەی تەواوی تۆڕی رووناکی شەقامی سالم لە پردی خەسرەوخاڵ تا سەھۆڵەکە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ستونی نوێ و گۆڕینی گڵۆپەکان بە لید، بڕیارە لەماوەی ١٥٠ رۆژدا پرۆژەکە تەواو بکرێت.