لە سلێمانی تەرمێک دۆزرایەوە

25/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە شەقامی مەولەوی لە سلێمانی تەرمێک دۆزرایەوە و پۆلیسی سلێمانیش زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات.

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوکەسەی لەشەقامی مەولەوی گیانی لەستداوە کەسێکی بێلانەبووە و شەوان لەسەر شەقامەکان دەمایەوە و لەسەرما رەقبوەتەوە. 


ھاوکات سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تیمەکانیان تەرمی کەسەکەیان گواستوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی. 


وتیشی، ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە پێیدەچێت لەدایکبووی ١٩٥٦ە، بەڵام نازانن ناوی چیە.