بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە چەند شەقامێكی سلێمانی زیانیان بەركەوتووە

24/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای ئەوەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خوێندكاران لە چەند شوێنێكی شاتری سلێمانی بەڕێوەچوو، ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە بەردەركی سەرای شاری سلێمانی گردبوونەوە و بەهۆی دروستبوونی گرژی لەلایەن بەشێك لە خۆپیشاندەران زیان بە شۆستە و شەقامەكانی نێو بازاڕی شاری سلێمانی كەوت و دوو كابینەی هێزە ئەمنیەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە زیانیان بەركەوت، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا خۆپیشاندانەكە كۆتای هات و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیش دەستیان كرد بە پاككردنەوەی شۆستە و شەقامەكانی سلێمانی.