لە وان کەسێک دەستگیر کرا تەنھا لەسەر ئەوەی وتوویەتی ئێرە کوردستانە

24/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە شاری وان لە باکوری کوردستان ھاوڵاتییەک تەنھا لەسەر ئەوەی وتوویەتی ئێرە کوردستانە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

دوای ئەوەی ھاوڵاتییەکی شاری وان لە باکوری کوردستان لە بەردەم موستەفا ساریئۆغڵو سەرۆکی پارتی گۆڕانی تورکی وتی، ٢٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا ئێرە کوردستان بووە و ئێستاش کوردستانە و لە داھاتووشدا وەک کوردستان دەمێنێتەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.


ھاوڵاتییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی، تکایە با کەس ئەمە ڕەتنەکاتەوە کە ئێرە کوردستانە، خودا ھەمووانی دروستکردووە و ھەر ئەو خودایەش کورد و تورک و عەرەبیشی دروستکردووە.


چەند ھەفتەیەک پێش ئێستاش دوای ئەوەی ھاوڵاتییەکی شاری سیرت لە بەردەم مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش وتی، ئێرە کوردستانە، بۆ ماوەیەک دەستگیر کرا و دواتر ئازاد کرا.