وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ڕۆژانە ٤٢٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنرێت

24/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بە پێی نوسراوەکەش بەرھەمھێنانی نەوت کەمیکردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە نوسراوێکدا بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، کۆی گشتی کێڵگە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠ کێڵگەیە، لە ئێستاشدا کۆی بەرھەمھێنانی نەوت ڕۆژانە ٤٢٠ ھەزار بەرمیل نەوتە، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، بەرھەمھێنانی نەوت ٤٦٠ ھەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.


جەختیشیکردووەتەوە، ١٠ کۆمپانیای جیھانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و ھیچ کێڵگەیەکیش لە بەرھەمھێنانی نەوت نەوەستاوە.