ڤاکسینی فایزەر بەرگریی تەواو لە منداڵاندا دروست دەکات

23/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەی بە ڕێژەی ١٠٠٪ بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە منداڵاندا دروست دەکات.

کۆمپانیای فایزەر بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان، کە ساڵی ڕابردوو بە ھاوبەشی کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی، ڤاکسینێکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمھێنا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کاریگەریەکانی ڤاکسینی "فایزەر-بایۆنتیک"، لەسەر منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکە ٤ مانگ دوای بەکارھێنانی ژەمی دووەم، بە ڕێژەی ١٠٠٪ چالاک دەبێت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکەدا، ھیچ کاریگەرییەکی لاوەکی یان مەترسیداری ئەو ڤاکسینەیان بەدی نەکردووە.


کۆمپانیاکە ھیواشی خواست، ئەو ئەنجامانە یەک لەسەر سێی دایک و باوکانی ئەمریکی ڕازی بکات ڤاکسینەکە لە منداڵەکانیان بدەن، کە تاکو ئێستا ڕەزامەندنین لەسەر پێدانی ڤاکسین بە منداڵەکانیان.