رێكخراوی (زەڤەری شەهیدان) لە دهۆك وەك رێزگرتن لە شەهیدان، كتێبێكی بڵاوكردەوە

22/11/2021
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێكخراوی (زەڤەری شەهیدان) لە مەڵبەندی چواری دهۆك وەك رێزگرتن لە شەهیدان، كتێبێكی بڵاوكردەوە لەسەر ژیانی یەكێك لە شەهیدە قارەمانەكانی بادینان و بەئامادەبوونی كەسوكاری شەهید (مامەند كەمال باجلۆری) و دۆست و هاوسەنگەرانی، كتێبەكە بەسەر هاوڕێ‌ و كەسوكاریدا دابەشكرا و بڕیاریشە رێكخراوەكە هەموو ساڵێك بۆ یەكێك لە شەهیدەكانی یەكێتی لە بادینان كتێبێك بڵاوبكاتەوە.