نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھان ڕووی لە ھەڵکشان کرد

24/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھان ڕووی لە ھەڵکشان کرد.

لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بازاڕە جیھانییەکان بۆ مامەڵەی نەوت و پێکھاتەکانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشرا و نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٢ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، بەم پێیەش نرخی نەوت لە جیھاندا نزیکەی ٣٤ سەنت بەرز بووەتەوە.


چاودێرانی ئابووریش لەو بڕوایەدان ئەگەر ڕێکارەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بێت، لەمساڵدا نرخی ھەر بەمیلێکی نەوتی خاو نزیک دەبێتەوە لە ٨٠ دۆلار.