دژی پشتگوێ خستنی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد خۆپیشاندان دەکرێت

18/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دانیشتوانی گەڕەکەکانی نزیک نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە شاری بەغداد و کارمەندانی نەخۆشخانەکە، دژی پشتگوێ خستنی نەخۆشخانەکە لە دوای سوتانی، خۆپیشاندان دەکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد ڕایگەیاند، دانیشتوانی گەڕەکەکانی نزیک نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و کارمەندانی نەخۆشخانەکە داوای نۆژەنکردنەوەی ئەو نەخۆشخانە و دابینکردنی پێداویستییەکان دەکەن، چونکە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی بەغداد کە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕووی لێدەکەن.


لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئاگرێک لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە، بەھۆیەوە ٨٠ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریش بریندار بوون، تاوەکو ئێستاش ئەو بەشە سوتاوەی نەخۆشخانەکە نۆژەن نەکراوەتەوە.