رۆسنەفت پێشبینی دەکات نرخی نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلار

17/11/2021
نرخی بەرمیل نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ساڵی داھاتوو نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ١٢٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە.

ئاژانسی ھەواڵی "تاس"ی روسی، لە زاری بەرپرسێکی کۆمپانیای رۆسنەفتی وڵاتەکەیەوە ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکەن ساڵی داھاتوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە شێوەیەکی بەرچاوو روو لە بەرزبوونەوە بکات و لە نیوەی دووەمی ٢٠٢٢دا، نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلار.
ئێستا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، بە سەروو ٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ساڵی رابردوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخرانی بازاڕەکانی جیھان نرخی نەوت بۆ خوار ٢٥ دۆلار دابەزی.