لە سنورەکانی ئیلامەوە زیاتر لە ٥٣ ھەزار تۆن کاڵا ھەناردەی عێراق کراوە

12/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سنورەکانی ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ٥٣ ھەزار تۆن کاڵا ھەناردەی عێراق کراوە.

مەھناز ھێمەتی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی کوالیەتی کونتڕۆڵی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند، لە ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکو ئەیلول، ٥٣ ھەزار و ٤٩٤ تۆن کاڵا لە سنورەکانی شاری مێھرانەوە ھەناردەی عێراق کراوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو کاڵایانەی ھەناردەکراون، کاشی و ئاسن و کەلوپەلی بیناسازی و پێداویستی ئۆتۆمبێل و مەوادی پلاستیکی بوون.