ھەلی کار بۆ ھەزاران دەرچووی چەند بەشێک دەرەخسێنرێت

17/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ڕێگەی سێ پرۆژە یاسای گرنگ ھەلی کار بۆ ھەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەرخسێت لەکەرتی تایبەت.

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی و تابلۆی کشتوکاڵی بەخۆڕایی بۆ ھێنانی ئامێری کشتوکاڵی بە تەکنەلۆژیای نوێ دەدات، لە رێگەی سێ پرۆژە یاساوە ھەلیکار بۆ ھەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری لە کەرتی تایبەت دەرەخشێنێت.

وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (۷۹) لە ۲٠۲٠/۱٠/۲۱ بۆ پاڵپشتی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و ھاندانی جوتیارانمان ، بۆیەکەم جارە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن پرۆژانە دەکرێت کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جوتیارانمان بە شێوەی قستی درێژ خایەن و پێشەکی کەم ، رسوماتی تابلۆی کشتوکاڵی وەرناگیرێت بۆ ئامێرەکانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی ، ئەم بابەتەش لە ڕێگای میکانیزمێکەوە جێبەجێ دەکرێت.

ھەروەھا وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاندوە، سێ پرۆژە یاسای ئامادەکردووەو بەمنزیکانە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێن بۆ پەسەندکردن، پرۆژە یاساکان بریتین لە رەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچوانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری و دامەزراندن و دەستبەرکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیایی دەرچوان لەکاتی دامەزراندنیان لە کەرتی تایبەت.

یەکێکی تر لە پرۆژە یاساکان تایبەتە بە دامەزراندنی لێژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکانی ھەرێمی کوردستان.