بەھای دۆلار بەرامبەر تمەن بەرزبووەوە

12/11/2021
دۆلار بەرامبەر تمەن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جارێکی تر بەھای دۆلار بەرامبەر تمەن بەرزبووەوە و نرخی ھەر دۆلارێکی ئەمریکی ٢٨ ھەزار تمەنی تێپەڕاند.

بەھای دراوی ئێران بەرامبەر دراوە بیانییەکان بەردەوامە لە دابەزین و لە بازاڕی ئازادی ئەو وڵاتە ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی ٢٨ ھەزار و ٥٠٠ تمەن مامەڵەی پێودەکرێت، واتە ھەر ١٠٠ دۆلارییەک بۆ نزیکەی دوو ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار تمەن بەرزبووەتەوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە پاش دەستبەکاربوونی ئیبراھیم رەئیسی  بەھای تمەن بەو رێژەیە دادەبەزێت.
مانگی رابردوو ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دوای لە بانکی ناوەندی و وەزارەتی ئابوری وڵاتەکەی کرد، رێگە لە دابەزینی بەھای تمەن بگرن، بەڵام بەڕای شارەزایانی ئابوری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ئەستەمە تا ئەو کاتەی ئەمریکا گەمارۆکانی لەسەر ئێران ھەڵنەگرێت.