کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک چارەسەر دەکرێت

17/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، دابەشکردنەوە و نوێ کردنەوەی گرێبەستی زەویە کشتووکاڵیەکان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان رادەگرێت بەوەش بڕیارەکانی مادەی ۱٤۰ ی تایبەت بەزەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک بەرکارئەبن و چارەسەری بنەڕەتیشی لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە بۆ ئەکرێت کە لە چوارچێوەی ماددەی (١٤٠) دا دەبێت .

خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچونەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵییەکانی کەرکووک و دوای ئاراستەکردنی نوسراوێک بەمەبەستی راگرتنی بڕیارێکی فەرمانگەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ھەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەو زەویانەی بڕیارەکانی ژمارە چواری ساڵی ٢٠٠٧ و بڕیاری ژمارە ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ ومادەی ١٤٠ی دەستور و سەرلەنوێ دابەشکرنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریب کردنی کەرکووک ئەو زەیانەیان پێدرابوو. 

وتیشی، وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵدا بەرەسمی و بەنوسراو ئاگاداری کردونەتەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکوو کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە، لەدوای ئەو بڕیارەوە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەکانی کورد وتورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات .