قۆناغی یەکەمی پێکھێنانی ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپا دەستپێدەکات

17/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سبەینێ قۆناغی یەکەمی پێکھێنانی ژووری ئۆپەراسیونی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسنوری موسڵ و کەرکوک و دیالە و مەخمور دەستپێدەکات.

بۆ ئەو مەبەستەش ، وەفدێکی سەرۆکایەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و مستەفا چاورەش فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ بۆ رێکخستنی ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەردانی میحوەری گەرمەسێر و کوڵەجۆیان کرد.  ھەروەھا وەفدێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان سەردانی میحوەری گەرمەسێریان کرد بەمەبەستی پڕچەکردن و دابینکردنی پێداویستیە لۆجیستیەکانی پێشمەرگە.

محمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر  رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵەکانی زیاتر کردوە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ٧٠ و ٨٠ .

وتیشی، بۆ دروستکردنی ژوری ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، سبەینێ قۆناغی یەکەمی لایەنە ھونەرییەکانی ئەو ژورە دەست بەکاردەبێت لەسنوری کەرکوک و موسڵ و دیالە و مەخمور، کە سەرەتا لە ھەر میحوەرێک پێنج ئەفسەری پێشمەرگە و پێنج ئەفسەری سوپای عێراق دەستبەکاردەبن.