خەرجییە سەربازییەکانی عێراق کەمدەکات

17/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ساڵی رابردوو خەرجییە سەربازییەکانی عێراق بە رێژەی لە سەدا ٨ کەمیکردووە .

بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگای ستۆکۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەکانی ئاشتی ، لە ساڵی رابردوودا کۆی گشتی خەرجی سەربازی جیھانیی بۆ ھەشت ھەزار و ١١٩ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە رێژەی لە سەدا دوو پۆینت شەش زیادیکردوە، ھەروەھا ھەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و چین و ھندستان و روسیا و بەریتانیاش زۆرترین خەرجی سەربازییان ھەبوە. 

سەبارەت بە عێراقیش لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە ساڵی ٢٠٢٠ عێراق خەرجییە سەربازییەکانی بە رێژەی لە سەدا ھەشت پۆینت سێ کەمبووەتەوە و حەوت ملیار و ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ کەرتی سەربازی خەرج کردوە .