ئێران: دانوستانەکانی تاران و ڕیاز بەردەوامە
کوردسات نیوز
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ئێران و سعودیە بەردەوامە و تێیدا چەندین دۆسێی ھاوبەش و ھەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکرێت .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئێران داوای لە سعودیە کردبێت ھاوکاری بکات لە فرۆشتنی نەوت و سەرکەوتن بەسەر سزا ئەمریکییەکاندا ، دورن لە راستیەوەو لەدانوستانەکاندا تەنھا دۆسیە ھاوبەشەکان و دۆسیە ھەرێمی و نێودەوڵەتیەکان تاوتوێ دەکرێن .
پێشتریش عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاندبوو ، تا ئەو کاتەی دەگەنە ئەنجام ، دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران بەردەوام دەبێت و تا ئێستاش دانوستانەکان ئەرێنین .
|