عێراق لە یەدەگی زێڕ پارێزگاری لە پلەی ٣٩ كردووە

07/11/2021
یەدەگی زێڕ عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە پێی كۆتا ڕیزبەندیی وڵاتانی خاوەن یەدەگی زێڕ، كە ئەنجومەنی زێڕی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، عێراق لە مانگی نیساندا دوو كیلۆگرام زێڕی كڕیوە، لەكاتێكدا لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا هەمان بڕە زێڕی فرۆشتبوو.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، لە ڕیزبەندییەكەدا عێراق لە كۆی ١٠٠ وڵاتی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕ، پلەی  39 یەمینی گرتووە و بۆ چوارەم مانگ لەسەریەك پارێزگاری لەو پلەیە كردووە، بەبوونی ٩٦.٤ تۆن زێڕ.