ئیڤەرتۆن لە ڕێگەی ئارسیناڵەوە گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن

24/04/2021
ساتی هەڵەی بێرناد لینۆی گۆڵپارێزی ئارسیناڵ کە پاسێکی ڕیچالیسۆنی هاوتیمی کردە گۆڵەکەی خۆیەوە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دەستپێکی یارییەکانی ھەفتەی ٣٣ی پرێمەر لیگ، یانەی ئارسیناڵ لەناو یاریگای خۆیدا بە یانەی ئیڤەرتۆن دۆڕا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ئاستی ھەردوو تیپ لە یەکەوە نزیک بوو و لە ئاکامیشدا ئەو ٤٥ دەقەیە بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات.


بەڵام لە نیوەی دووەمدا و لە دەقەی ٧٦ بێرناد لینۆی گۆڵپارێزی ئارسیناڵ کەوتە ھەڵەیەکی گەورەوە کاتێک پاسێکی ڕیچالیسۆنی کردە گۆڵەکەی خۆیەوە و سەرکەوتنی بەخشییە ئیڤەرتۆن.


ئەم سەرکەوتنەش چانسی ئیڤەرتۆنی بە زیندووی ھێشتەوە بۆ گرتنی یەکێک لە پلەکاتی تۆپ فۆڕی پرێمەر لیگ و بە ٥٢ خاڵەوە پلەی ھەشتەمیان گرتووە و تەنیا دوو خاڵ لە دوای چێڵسی چوارەمەوەن.