بودجەیەکی یەک تریلیۆن دۆلاری بۆ وەبەرھێنان لە ئەمریکا پەسەند کرا
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بودجەیەکی یەک تریلیۆن دۆلاری بۆ وەبەرھێنان لە ژێرخانی وڵاتەکەی پەسەند کرد.
دوای مشتومڕێکی زۆر لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە کۆی دەنگ بودجەیەکی یەک تریلیۆن دۆلاری بۆ وەبەرھێنان لە ژێرخانی وڵات پەسەند کرا و لە ئێستاشدا تەنھا ئیمزای جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکای ماوە بۆ ئەوەی ببێت بە یاسا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە بنیاتنانەوەی شێوازەکانی گەیاندن و ڕێگەوبان و بوارەکانی کۆمەڵایەتی و کەشوھەوا و کەمکردنەوەی تێچووی بەرنامەکانی تایبەت بە سەرپەرشیتیکردنی منداڵانی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە بە جێبەجێکردنییان یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھەلی کار بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکا دەڕەخسێت.
|