نرخی نەوت بەرزبۆوە بۆ سەرو ٦٩ دۆلار

17/05/2021
نرخی نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی ٦٩ دۆلار و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئاستی ٦٥ دۆلاری تێپەراند ،خواست بۆ بەکارھێنانی نەوتی خاو بەرزبووەتە بەھۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بازاڕەکانیان کردووەتەوە و قەدەخەی ھاتووچۆیان ئاسان کردووە .

بەپێی دوایین داتا ئابوورییەکانی چین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوبووەوە، بووژانەوەی ئابووریی چین خاوبووەتەوە و لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا قەبارەی خەرجکردن لەلایەن ھاووڵاتیانی چینەوە کەمبووەتەوە ئەوەش بووەتە ھۆکاری پاشەکشەی کەرتی وردەفرۆشی و ھەروەھا گەشەی کەرتی چێشتخانەکان لە چین لە مانگی ڕابردوو ٤٦.٤% بووە، لە کاتێکدا لە مانگی ئادار گەشەی ئەو کەرتە زیاتر بووە لە ٩١% .