نرخی کەرەستەی بیناسازی لە عێراق بە ڕێژەی ١٥ بۆ ٢٠ ٪ بەرزبووەتەوە

17/05/2021
کەرەستەی بیناسازی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

٦٤ کەرەستەی بیناسازی نرخیان بەرزبووەتەوە لە مانگی نیساندا

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە نرخی کەرەستەی بیناسازی بە ھۆی دەستپێکردنی وەرزی کارکردنەوە و  بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە  بەجۆرێک نرخی یەک تۆن شیش گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٧٩ ھەزار دینار ، نرخی ھەزار خشت بەڕێژەی ١٦٪ بەرزبۆتەوە ‌لە ١٤٠ ھەزار دینارەوە گەیشتووەتە ١٦٢ ھەزار دینار، ھەروەھا نرخی یەک تۆن چیمەنتۆی ئاسایی لە ٩٠ ھەزار دینارەوە بەرزبۆتەوە بۆ ١٠٣ ھەزار دینارئەوەش بەڕێژەی ١٤٪  زیادیکردووە . 

 وەزارەتی پلاندانان لەمانگی نیساندا چاودێری نرخی ٦٤ کەرەستەی بیناسازی کردوەو بەراوردی کردوە بە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کە تیایدا بەھای دۆلار بەرزکرایەوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە نرخی ئەو کەرەستانە بەڕێژەی جیاواز بەرز بۆتەوە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ٪ دایە ئەوەش بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەی بیناسازی ناوخۆیی و ھاوردەکراو لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان و وەرزی کارکردنەوەیە .