ئیسرائیل لە رێی ١١٠ موشەکەوە ٣٥ ئامانجی لە کەرتی غەززە بۆردومانکرد
کەرتی غەززە سوپای ئیسرائیل
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
سوپای ئیسرائیل لە رێی ١١٠ موشەکەوە ٣٥ ئامانجی لە کەرتی غەززە بۆردومانکرد .. سوپای ئیسرائیل لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لەماوەی ٢٠ خولەکدا لە رێی ٥٤ فڕۆکەوە ١١٠ موشەکیان ئاراستەی ٣٥ ئامانج کردوە لە کەرتی غەززە.
بەپێی سەرچاوەکان یەکێک لە ئامانجەکان کۆمەڵگەیەکی ئەمنی بوە ، ھاوکات چەندین رێگا و زەوی کشتوکاڵیش لە خۆرئاوای غەززە کراونەتە ئامانج . بەپێی ئامارەکانیش تا ئێستا ٢١٨ فەلەستینی بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و زیاتر لە ٥ ھەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربون ، لە بەرامبەریشدا ١٠ ئیسرائیلی بەھۆی بۆردومانەکانی حەمماسەوە کوژراون .
لەلایەکی تریشەوە رۆژی یەکشەممە بۆ تاوتوێکردنی دوایین ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە ، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبۆوە ، بەڵام بەھۆی رێگریی ئەمریکاوە بۆ جاری سێیەم ئەنجومەنەکە نەیتوانی راگەیەندراوێکی ھاوبەش بۆ داواکردنی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بڵاوبکاتەوە
|