ئەنجومەنی پارێزگای ڕەتیدەکاتەوە کەمبوونەوەی داھاتی باج لە سلێمانی ھۆکارەکەی سیاسی بێت
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە کەمبوونەوەی داھاتی باج لە سنووری سلێمانی ھۆکارەکەی سیاسی بێت.
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند: کەمبوونەوەی باج بەھۆی کەمی جووڵەی بازاڕەوەیە، خەڵکیش کە داھاتی نەبێت، کەمتر خۆی لە باج دەدات.
(ئازاد حەمەئەمین)، ڕەتیشیکردەوە دەستێک لە پشت کەمبوونەوەی داھاتی باج لە سنووری سلێمانی و ئیدارەکانی ناوچەکەدا ھەبێت.
|