بەھۆی ڕاگەیاندنی پشوو مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دواکەوت
کوردسات نیوز
سەرچاوەیەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند: ھەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە بە بێ لێبڕین دابەش بکرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە کراوەتە پشووی ڕەسمی لە پارێزگای ھەولێر و لە وەزارەتەکانیش پشووە، بۆیە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەو دامەزراوەیە دابەش ناکرێت.
شەوی ڕابردووش نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەخوڕەی باران و تەرزەی سنووری پارێزگای ھەولێری گرتەوە و لە چەند شوێنێک لافاو ھەستا و ھاتووچۆی ھاوڵاتییان پەکیکەوت، ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی پاککردنەوەی ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەی ھاتووچۆی ھاوڵاتییان، لە سەرجەم دام و دەزگاکان پشووی ڕەسمی دەبێت.
|