ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان ترسیان ھەیە لەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلار

31/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان مەترسی ئەوەیان ھەیە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلار و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ھەوڵێکیان چڕ کردووەتەوە، تا وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕازی بکەن بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان ماوەی سێ ھەفتەیە سەرگەرمی وتووێژن و لەگەڵ گەیشتنی نەرخی بەرمیلێک نەوت بە ٨٥ دۆلار ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە و بۆ ھاندانی ئۆپیک بە زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنان.


ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، ئیدارەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە بەرامبەر بە ھەڵکشانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.