تابلۆیەکی نیگار کێشی بەناوبانگی ئەمریکی مارک رۆسکۆ بە ٣٨ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

16/05/2021
نیگار کێشی بەناوبانگ مارک رۆسکۆ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ماڵپەری pledgetimes لە ھەوالێکدا فرۆشتنی تابلۆیەکی نیگار کێشی بەناوبانگی ئەمریکی " مارک رۆسکۆ " بە ٣٥ ملیۆن دۆلار ڕادەگەیەنێت.

ھەر بەپێی ھەواڵی ئەو ماڵپەرە ، مێژووی تابلۆکە بۆ ساڵی ١٩٧٠ دەگەرێتەوە ، لە زیاد کردنی ئاشکرادا  بەبڕی ٣٨ ملیۆن دۆلار لە نیویۆرک فرۆشرا .
ناوی تابلۆکە " بێ ناونیشان "ە و ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن مارک رۆسکۆوە کێشراوە لەلایەن خانەی بەناوبانگی فرۆشتنی " کرستیس" لە نیویۆرک فرۆشرا ، تابلۆکە  کارێکی ھونەری سادەیە  و گوزارشتە لە  تابلۆیەکی شینی لاکێشەی کە شاکارێکی کاریگەرە و ھەروەھا تێڕوانینی ئەو ھونەرمەندە  بۆ ڕەنگە درەوشاوە و دڵخوازەکان  .


ئەوەی جێی سەرنجە ، ئەم شاکارە تابلۆیەکی زەیتیە لەسەر پارچە قوماشێکی شین نیگارکێشراوە بە چەند تۆنێکی جیاواز ڕەنگی شینی تێدا بەکارھاتووە  کە لە کاتی بەرکەوتنی ڕووناکیدا تابلۆکە بەشێوەیەکی سەرنجراکێش دەدرەوشێتەوە.


مارک رۆسکۆ لەساڵی ١٩٠٣  لە ئەمریکا لە دایکبووە  و یەکێک لە تابلۆکانی ئەم نیگارکێشە چووەتە ڕێزبەندی  ٢٠ تابلۆ زەییتە سەرنجڕاکێشەکان لە جیھاندا کە بە بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە .