ئەمریکا: ئەو کەسانەی بەرگرییان لاوازە دەتوانن ژەمی چوارەم وەربگرن

29/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تەندروستی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەرگرییان لاوازە دەتوانن ژەمی چوارەمی ڤاکسین وەربگرن.

ناوەندی ڕێگری و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی سێ ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ھێشتا بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لاوازە، دەتوانن ژەمی چوارەمیش وەربگرن.


ناوەندەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ژەمی چوارەم یارمەتی ئەو کەسانە دەدات تاکو بەرگرییان بەھێز بێت و کۆرۆنا ژیانیان نەخاتە مەترسییەوە، ڤاکسینەکەش لە ھەر جۆرێک بێت ھەمان کاریگەری ئەرێنی دەبێت.