دوو کاروانی تری ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق
ڤاکسینی کۆرۆنا عێراق
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
دوو کاروانی تری ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو کاروانی تری ڤاکسین گەیشتۆتە "بەغداد"، کە یەکەمیان لەلایەن کۆمپانیای فایزەرەوە رەوانە کراوە و بڕەکەی ٦٤٩ ھەزار و ٣٥٠ دۆزە ، کاروانی دووەمیش لەلایەن پرۆگرامی کۆڤاکسەوە گەیەندراوەتە عێراق کە بڕەکەی ١٣٣ ھەار و ٣٨٠ دۆزە .
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو دوو کاروانەی ڤاکسین بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی بەکارھێنانی ڤاکسین لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
|