لە ھندستان تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا فڕی دەدرێتە ناو ئاوی روبارەکانەوە

16/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ویلایەتێکی ھندستان تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا فڕی دەدرێتە ناو ئاوی روبارەکانەوە.

حکومەتی ناوخۆی ویلایەتی ئۆتار پرادیشی باکوری ھیندستان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لە زیادبونی دیاردەی فڕێدانی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا بۆناو ئاوی روبارەکان. 

کاربەدەستێکی باڵای ئەو ویلایەتە رایگەیاندوە، فڕێدانی ئەو تەرمانە ھاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لەو ویلایەتە گەورەیەی ھیندستان، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٤٠ ملیۆن کەس دەبێت، ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی لەناو دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا دروستبوە لە تەشەنەسەندنی پەتاکە، لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی ئەو ویلایەتە چیتر توانای پێشوازیکردنیان لە توشبوانی کۆرۆنا نەماوە.

وتیشی، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە بەرزبونەوەی بەردەوامدایە، بەجۆرێک کە دەرفەتی ئەوەی نەھێشتووەتەوە بە نەریتی باوی خۆیان تەرمەکان بسوتێنن.