رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی غەززە کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
بۆ تاوتوێکردنی ئالۆزییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین، کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی دەستیپێکرد .
کۆبونەوەکە لەسەر داوای سعودیە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەدەچێت، لەسەرەتای کۆبونەوەکەشدا ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ئیسرائیل پێشێلکاری گەورە و مەترسیدار بەرامبەر فەلەستینیەکان ئەنجام دەدات و بە توندی ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک لەماڵی فەلەستینییەکانی کرد لە قودس لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە، داواشی کرد بە زوترین کات بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە رابگیرێت و کۆمەڵی نێودەوڵەتیش بە زوترین کات ھەڵوێستی ھەبێ و سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێت.
ریاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەلەستینیش رایگەیاند، ھەرەشە و ھێرشەکانی ئیسرائیل ناچاریان ناکات دەستبەرداری مافەکانیان بن .
|