نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە بەرزی ماوەتەوە

24/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بە بەرزی ماوەتەوە و نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٨٦ دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی ١.٣١٪ بەرزبووەتەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتووەتە ٨٥ دۆلار و ٧٢ سەنت، ھەروەھا نرخی نەوتی ئەمریکی بەرزبووەتەوە و بەھای بەرمیلێک نەوتی تەکساس گەیشتووەتە ٨٣ دۆلار و ٩٨ سەنت کە بەراورد بە ڕۆژی شەممە بە ڕێژەی ١.٧٩٪ بەرزبووەتەوە.

لە ھەفتەی ڕابردووەوە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزیدایە و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت گەیشتە بەرزترین ئاست و ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند.