ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دوایین پێشھاتەکانی کەرتی غەززە کۆدەبێتەوە

16/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی کەرتی غەززە، ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە.

کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پێشنیاری چین و تونس و نەرویژە و سێیەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەیە کە لەماوەی یەک ھەفتەدا سەبارەت بە ئالۆزییەکانی غەززە بەرێوەدەچێت، بریاریشە  ھەریەک لە نوێنەرانی فەلەستین و ئیسرائیل بەشداری کۆبونەوەکە بکەن .

لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی ئالۆزییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانیوە راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکانی کەرتی غەززە ھەبێت، ئەوەش بەھۆی ھەڵوێستی ئەمریکا کە لەگەڵ ھەڵوێستی ئەندامەکانی تری ئەنجومەنەکە لەسەر ئەو پرسە  یەکناگرێتەوە .