لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری نوێ دەردەکات

23/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رۆژی دوو شەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم کۆدەبێتەوە و دوای ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی ناوچەکانی ھەرێم بڕیاری نوێ دەردەکات.

بەھۆی زیادبونی ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رۆژی دووشەممە کۆدەبێتەوەو رەوشی تەندروستی و رێکارەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین و ھاندانی ھاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی تاوتوێ دەکات و بڕیاری نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی دەردەکات. 


ھاوکات د.ھێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە، بەراورد بە دوو ھەفتەی رابردووش رێژەکە چەند ھێندە زیادیکردووە و نەخۆشخانەکان و تەختی چاودێری چڕیش بەرەو پڕبوون دەڕۆن.