لە ھەڵەبجە ھەر پزیشک و فەرمانبەرێکی تەندروستی ڤاکسینی وەرنەگرتبێت موچەی پێنادرێت

23/10/2021
تەندروستی ھەڵەبجە ڤاکسین موچە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر ڤاکسین وەرنەگرن موچەیان پێنادرێت.

د.ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ زیاتر پابەندکردنی ھاوڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە لە ماوەی داھاتودا لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانەدا ئەو کارمەند و پزیشکانەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبن مووچەی پێنادرێت.
‎راشیگەیاندووە، ئەو پێشنیازە بەرز دەکرێتەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە بۆئەوەی کاری پێبکرێت بۆ فەرمانگەکانی تری حکومەتی ھەرێم لە سنورەکەیان.