نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیەنراوێكی لەبارەی عێراق بڵاوكردەوە

23/10/2021
نەتەوە یەكگرتووەكان عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا دەكات حكومەتێكی گشتگیر لە عێراق پێكبهێنرێت و هۆشداریش دەدات و لەو هەڕەشانەی لە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكرێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێكی لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیان هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوەچووە و كەمترین ساختەكاری تێداكراوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان كێشەكانیان وەلا بنێن و كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر بكەن كە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەنەكان بێت.
ئەنجومەنی ئاسایش هۆشداریشی داوە لەو هەڕەشانەی ئاراستەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكرێت و ئاماژەی بەوەكردوە، ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردویەتی، تەنها هاوكاریكردنی حكومەت و گەلی عێراق بووە و ناڕەوایە هەڕەشەی لێبكرێت و بە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمەتبار بكرێت.