سەرۆکی روسیا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆسکۆ کۆبوونەوە

23/10/2021
روسیا ئیسرائیل سوریا ئەتۆمی ئێران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی روسیا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی سوریا و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کۆبوونەوە.

نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی روسیای کرد و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، لە سەرەتای دیدارەکە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەبارەی رەوشی سوریا و ھەوڵەکان بۆ راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆ دەکەن.
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیاش پەیوەندییەکانی نیوان مۆسکۆ و تەلئەبیبی بە بێوێنە وەسفکرد و رایگەیاند، گفتۆگۆ و پەیوەندییەکانی نێوانیان لە سەر بنەمای پەیوەندی قوڵی مێژوویی بنیات نراوە، ھیواشی خواست نەفتالی بینێت ھەمان سیاسەتی بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆکی وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانیان، پەیڕەو بکات.
دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەوە بۆ یەکەم جارە نەفتالی بینێت سەردانی روسیا دەکات.